د.ئالان فەرەیدون، مامۆستای زانكۆی سلێمانی و سەرۆكی پێشووی زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی کە لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیرکرابوو، ئازاد کرا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، دوای دەستگیرکردنی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٧ی تەموزی ٢٠٢٣ د. ئالان فەرەیدون سەرۆکی پێشووی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئازاد کرا.
ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە ئالان فەرەیدون مامۆستای زانكۆی سلێمانی و سەرۆكی پێشووی زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی، لەسەر ڕێگەی سیتەك - سلێمانی لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا.