داوای چەكی مووچە لە فەرمانگەكان دەكرێت



وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم داوای لە گەنجینەكان كردووە، چەكی مووچەی مانگی 6ی هەموو وەزارەت و فەرمانگەكان ئامادە بكەن.

بەپێی زانیارییەكان، وەزارەتی دارایی داوای لە سەرجەم گەنجینەكانی سەر بە وەزارەتەكەی كردووە، دەست بە ئامادەكارییەكانی چەكی مووچەی مانگی رابردووی وەزارەت و فەرمانگەكان بكەن بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچە.

ئەمڕۆ 11ی تەموز، هێشتا حكومەتی هەرێم هیچ هەنگاوێكی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی رابردوو نەكردووە و بە قسەی بەرپرسانی حكومەتی هەرێمیش، بەهۆی رێككەوتنی عێراق و هەرێم لەسەر یاسای بودجە، پێویستە لەمەودوا حكومەتی عێراق مانگانە مووچەی فەرمانبەران هەرێم رەوانە بكات، بەڵام تائێستاش حكومەتی عێراق دەستی بەجێبەجێكردنی یاسای بودجە نەكردووە.




PM:09:36:11/07/2023