سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێكی فه‌رمیدا كه رۆژی دووشه‌ممه، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، به واژۆی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراقی کردووە، داوای كردووه كۆمیسیۆن ئاماده‌یی نیشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
له نووسراوه‌كه‌ی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌پێی فه‌رمانی هه‌رێمیی ژماره (٩٠) له ٢٦-٣-٢٠٢٣، بڕیار دراوه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی ١٨-١١-٢٠٢٣ به‌ڕێوه‌بچێت، بۆیە داوای كردووه كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق ئاماده‌یی نیشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردن له‌و رێکەوتەدا یان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانی عێراق له ١٨-١٢-٢٠٢٣.
دەقی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:
له نووسراوێكی فه‌رمیدا كه به‌رواری دووشه‌ممه ١٠-٧-٢٠٢٣ به واژۆی به‌ڕێز سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق كراوه و دانه‌یه‌كیشی به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دراوه، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان داوای كردووه كۆمسیۆن ئاماده‌یی نیشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌پێی فه‌رمانی هه‌رێمیی ژماره (٩٠) له ٢٦-٣-٢٠٢٣، بڕیار دراوه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی ١٨-١١-٢٠٢٣ به‌ڕێوه بچێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای كردووه كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق ئاماده‌یی نیشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردن له به‌رواری دیاریكراودا، یانیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاراوانییهكانی عێراق له به‌رواری ١٨-١٢-٢٠٢٣.