ئاواتی شێخ جەناب: لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا تەنها ٥ مووچە نەدراوە

وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند" لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا تەنها ٥ مووچە نەدراوە".

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاواتی شیخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوەبۆدرێژکراوە)ڕایگەیاند"لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا تەنیا ٥ مووچە نەدراوە و ئێستاش مووچەیەک لەدواوەین ئەویش نافەوتێ".

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا موچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەریمی کوردستان نەدراوە،چاوەڕوان دەکرێت یاسای بوودجەی عێراق جێبەجێبکرێت بۆئەوەی بودجەی هەرێمی کوردستانیس بدرێت.






PM:10:54:14/07/2023