پاش بۆردومانی فرۆكەی ئەمەریكی پێشمەرگە گوندی حەسەن شامی کۆنترۆڵکرد
شەوی رابردوو فرۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا بە توندی گوندی حەسەن شامیان بۆردومان كردو بەیانی ئەمرۆش ئەم گوندە لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە كۆنترۆل كرا.
بە پێی زانیارییەكانی سپی میدیا شەوی رابردوولە دوای کاتژمێر ١٢ی شەو ھێزی ئاسمانی ئەمەریکا بە چری بۆردومانی گوندی حەسەن شام لە نزیک رووباری خازری کرد و بەرەبەیانی ئەمرۆش ھێزی پێشمەرگە ھێرشی کردە سەر گوندەکەو تیرۆرستانیش بە بێ بەرگری ھەڵھاتن.
بەپیی زانیاریەكان داعش لەم هێرشەدا زیانێكی زۆری بەركەوتووە.
AM:11:07:16/09/2014