نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچە ڕاگەیاندرا

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم رایگەیاند: "ئەگەر ئەم هەفتەیە یاسای بودجە جێبەجێنەکرێت، دەبێت بەغداد ٨٠٠ ملیار دینار رەوانەی هەرێم بکات بۆ دابەشکردنی موچە".

ئەمڕۆ شەممە ١٥ی تەموزی ٢٠٢٣ سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم بە کەی ئێن ئێن کە وەزیری دارایی سەر بە حزبی خاوەن ئەو کەناڵە ناوبراوەیە، ڕایگەیاند،"بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی شەش حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتیی عێراقە، بۆیە ئەگەر لەم هەفتەیەدا یاسای بودجە جێبەجێنەکرێت، بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی شەش دەبێت بەغداد ٨٠٠ ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەکات".

لە دوای رێککەوتنی بەغداد و هەولێر و پەسەند کردنی یاسای بودجە، لەمەودوا دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی ناوەندی، موچەی یەک مانگی فەرمانبەران حکومەتی هەرێم، پێویستی بە زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دینار هەیە، بۆ دابینکردنی ئەو بڕەش پێشتر پشتی بە داهاتی نەوت و ناوخۆ و هاوکاریی هاوپەیمانان دەبەست.



PM:09:31:15/07/2023