فه‌رمانبه‌رێك كه له سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق كار ده‌كات، به ده‌مانچه‌كه‌ی خۆی و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خۆی كوشتوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به سایتی به‌غداد ئه‌لیه‌وم-ی راگه‌یاند: "فه‌رمانبه‌ره‌كه له‌دایكبوی ١٩٨٠یه و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كه ده‌كه‌وێته شه‌قامی ئه‌بوته‌ییاره‌ه له ناوچه‌ی دۆره-ی باشوری به‌غدا، به‌كارهێنانی چه‌كه‌كه‌ی خۆی له جۆری ده‌مانچه خۆی كوشتوه".
سایتی ئەلیەومی بەغدادا ئاماژەی بەوەشکردووە، سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ئاشكرای نه‌كردوه كه فه‌رمانبه‌ره‌كه چ كاره بووه له سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی وتوه كه له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه‌و تائێستاش نازانرێت هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی چی بووه.