د.رۆژ نوری شاوەیس: جگە لە حەسەن شام پێشمەرگە چەندین ناوچەی دیكە كۆنترۆڵ كردوە

فەرماندەی میحوەری خازر سەرکەوتنی هێرشی ئەمڕۆی پێشمەرگەی راگەیاند و گوتیشی جگە لە حەسەن شام و سێودینان و مەنگوبە، چەندین گووندی دیکە کۆنتڕۆڵکراون.

د.رۆژ نوری شاوەیس، فەرماندەی میحوەری خازر سەرکەوتنی هێرشی ئەمڕۆی پێشمەرگەی بە رووداوی راگەیاند و گوتیشی: "جگە لە حەسەن شام و سێودینان و مەنگوبە، گووندەکانی ئاشقەڵای بچووک، بەحرە، مەنگۆڤە، تەل ئەسووەد و خازری نوێ کۆنتڕۆڵکراون".
 
فەرماندەی میحوەری خازر وێڕای راگەیاندنی سەرکەوتنی هێرشی پێشمەرگە لەو میحوەرە، رایگەیاند "داعش تەرمی زیاتر لە 10 چەکداری لەدوای خۆی جێهێشتووە".

کاژێر 5:07 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پێشمەرگە بە تۆپ و راجیمە و هاوەن، تۆپبارانی بنکەکانی چەکدارانی داعشی لە گووندەکانی حەسەن شام لە میحوەری خازر دەستیپێکرد، دوای تۆپبارانەکەش پێشمەرگە هێرشی دەستیپێکرد و دوای شەڕێکی سەخت، جگە لە حەسەن شام و سێودینان و مەنگوبە، گووندەکانی ئاشقەڵای بچووک، بەحرە، مەنگۆڤە، تەل ئەسووەد و خازری نوێ کۆنتڕۆڵکران.  




PM:12:31:16/09/2014