بارزانی: ئێران رۆڵی ئیجابی بینیوە لە شەڕی داعشدا
مەسعود بارزانی
مەسعود بارزانی دەڵێ "کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆڵی ئیجابی بینیوەو ناتوانین رۆڵی ئێران پشتگوێ بخەین لەشەڕی دژ بە داعشدا".
بارزانی لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، رۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە شەڕی دژ بە چەکدارانی داعش بە گرینگ وەسفدەکات، بۆیە داوایان لێدەکات لەو پێناوەدا جیاوازییەکانیان وەلابنێن و شەڕی داعش بکەن.
سەرۆکی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هەرێمی کوردستان هەروەها پشتیوانیی خۆی بۆ ستراتیژییەتی باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا لە رووبەڕووبوونەوەی داعش دەربڕی و باسی لەوەشکردووە، کە هێرشی فڕۆکەکانی ئەمریکا کاریگەر بوون.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پێشمەرگە نیازی هەیە بچێتە مووسڵ و لەوێ شەڕی داعش بکات، بارزانی دەڵێ: "ئەولەویەت بۆ ئێمە پاراستنی سنووری حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەمینەکانە، بەڵام ئەگەر ستراتیژی هاوبەش هەبێت لەنێوان حکومەتی بەغداو هاوپەیمانەکان، ئەوا پێشمەرگە ئامادەیە شەڕی تیرۆر بکات لە هەر شوێنێک بێت".
PM:12:40:16/09/2014