شەش ماددەی بەشەخۆراكی مانگی رابردوو دابەش دەكرێت


لەئێستادا لە سنوری پارێزگای سلێمانی شەش ماددەی بەشەخۆراك دابەش دەكرێت.

شەوكەت محەمەد، بەرێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەشەخۆراكی مانگی رابردوو لە برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنییەكانی وەك (نیسك و لەتكەنۆك) پێكهاتووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئێستادا وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە بەشەخۆراكی ئەو هاووڵاتیانە ببڕێت كە مووچەیان سەرووی دوو ملیۆن دینارە.




AM:12:15:19/07/2023