كاتی ناردنی مووچە لە بەغداوە ئاشكراكرا


وا بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەغدا موچە و شایستە داراییەكانی هەرێم رەوانە بكات.

ئێوارەی ئەمڕۆ د.ئومێد سەباح، سەرۆكی شاندی حكومەتی هەرێم لە بەغدا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دواكەوتووە و لە هەفتەی داهاتوو بڕیاری پێویست لە بارەی موچەی فەرمابەران دەدرێت و لە رۆژی یەكشەممە بڕیاری كۆتایی لەسەر تەوای شایستەی دارایی هەرێم موچەی فەرمانبەرەكانی دەدرێت و وتیشی، "هیچ شتێك لە دەستی حكومەتی هەرێم نەماوە."

ئەمڕۆ 20ی تەموزە و هێشتا حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی دابەش نەكردووە و چاوەڕوانی ناردنی پارەیە لە حكومەتی عێراق.




PM:09:01:20/07/2023