زانیاری نوێ سەبارەت بە بەرزبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما


پێشبینی دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما وەك رۆژانی رابردوو بە بەرزی بمێننەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ  یەك شەممە   23– 7- 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتی .
خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 25 ) كم /ك دەبێت. 
ئاراستەی با / باكووری  خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما /كەمێك بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بەتۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دوو شەممە   24– 7- 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 20 ) كم /ك دەبێت, هەندێ كات زیاد دەكات بۆ سەروو ی 15كم/ ك. 
ئاراستەی با / باكووری  خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما/ كەمێك نزمتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر: 45 ، سلێمانی: 42 ، دهۆك : 43 ، كەركوك :  47 ، هەڵەبجە : 45 ، حاجی ئۆمەران : 32 ، زاخۆ: 45 ، سۆران :  43، گەرمیان:  47).




AM:10:20:23/07/2023