کەشناسێک: پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت" لە سبەینێوە بارستە هەوایەكی فێنك ڕوو لە ناوچەكانی كوردستان دەكات و بەو هۆیەشەوە پلەكانی گەرما دادەبەزن". 

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" ئەگەر هەیە لە رۆژانی (٢٥ و ٢٦ و ٢٧)ی ئەم مانگە بارستە هەوایەكی فێنك ناوچەكانی باكوری كوردستان بگرێتەوە، ئەم هەوا فێنكە كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی گەرما لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانیش دەبێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەكرێ لەو ماوەیەدا پلەكانی گەرما بەرێژەی (٢ بۆ ٣) پلە بە جیاوازی ناوچەكان لە هەرێمی كوردستان نزم ببنەوە.

ئاراس جەبار ئاماژەی بەوەشدا كە دوابەدوای ئەم سێ رۆژەی ئاماژەپێكراوە، پلەكانی گەرما جارێكی دیكە هاوشێوەی ئەم ماوەیە بەرزدەبێتەوە.



AM:09:08:24/07/2023