زانیاری نوێ سەبارەت بە ناردنی مووچە لە بەغداوە بۆ هەرێم


بڕیارە لە ماوەی هەفتەیەكدا وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق بە (ئێن ئارتی) راگەیاندووە "خەرجی و داهاتەكانی هەرێم لەوەزارەتی دارایی هەرێمەوە گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی عێراق و سەرقاڵێ وردبینی و پاكتاو كردنی داهاتەكانن".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكردووە "ئەمڕۆ سەرجەم رێكارەكان تەواو دەكرێت و لە ماوەی كەمتر لە هەفتەیەك سەرجەم رێوشوینەكانی ناردنی پارە بۆ هەرێم كۆتایی دێت".




PM:04:32:24/07/2023