ئەنجومەنی ئاسیشی هەرێم لەراگەیەنراوێکدا هاوڵاتیانی هەرێم لەرووداوی تەقینەوە ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمرۆ ١٧ ی ئەیلول ئەنجومەنی ئاساشی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا کە ناونیشانەکەی ئاگادارکردنەوەیە، دەڵێت" دوای شکستە یەک لە دوا یەکەکانی تیرۆریستانی داعش لە بەرەکانی جەنگدا، تیرۆریستان لە ڕووی دەروونییەوە داڕووخاون و نائومێدانە بە نیازن پەنا بۆ کاری ترسنۆکانە ببەن".
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
وریاکردنەوەیەک لە ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستانەوە
دوای شکستە یەک لە دوا یەکەکانی تیرۆریستانی داعش لە بەرەکانی جەنگدا، تیرۆریستان لە ڕووی دەروونییەوە داڕووخاون و نائومێدانە بە نیازن پەنا بۆ کاری ترسنۆکانە ببەن. بەپێی دوازانیارییەکانی دامودەزگاکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان، تیرۆریستان بە نیازن ئەگەر لە توانایاندا بێت، خەڵکی سڤیل و شوێنە گشتییەکانی ناو هەرێم بکەنە ئامانجی کردارە تیرۆریستییەکانیان.
خەڵکی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە بە هەموو توانایەک رێگری لە گەییشتنی مەترسی بۆ سەر سەر و ماڵی هاووڵاتیانی هەرێم دەکەین، بەڵام لە هەمانکاتدا داواکارین خەڵکی خۆڕاگری هەرێمی کوردستان بەوپەڕی وریایی و چاوکراوەییەوە وەک هەمیشە هاوکارمان بن و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لە هەر جموجۆڵێکی گوماناوی ئاگادار بکەنەوە. هاوکاریی هاووڵاتیانی ئازیزمان فاکتەری یەکەمی بەردەوامیی ئاساییش و ئارامیی هەرێمە.
ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان