بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند" سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێراى با (٥ – ١٥) کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، مەوداى بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما (یەک تا دوو) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە و خێراى با (١٠ – ٢٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەوداى بینین (٧ - ٩)کمە.