دهۆك.. دەست بەسەر 15 كیلۆ حەشیشدا دەگیرێت
هێزەكانی ئاسایشی دهۆك دەست بەسەر 15 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری حەشیش دەگرنو 2 كەسیش بەتۆمەتی بازرگانیكردن بەو مادەوە دەستگیردەكەن.
دەقی راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر:
لەرێكەوتی29/8/2014، بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی پارێزگای دهۆك سەر بە بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، توانیان كەسێك دەستگیر بكەن، كە مامەلە بە ماددەی هۆشبەر دەكرد و دەستیان بەسەر بڕی (11)كیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش) دا بگرن.
هەروەها لەرێكەوتی 10/9/2014 ، توانیان كەسێكی تر دەستگیر بكەن كە (4)كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش)ی پێبوو.
پەڕاوی لێكۆلینەوە بۆ ئەم دوو تۆمەتبارە كراوەتەوە و ڕەوانەی دادگا كراون.
بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - هەولێر
17 /9/2014
PM:05:01:17/09/2014