بەپێی پێشبنییە كەشناسییەكان، لە 48 كاتژمێری داهاتوودا پلەكانی گەرما هەر بە بەرزی دەمێننەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە 2– 8- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت , لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ وە زیاد بوونی خێرایی با لە كاتەكانی ئێوارە لە ناوچەكانی باشوری هەرێم .
خێرای با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ( 15 – 25 ) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراوورد بەتۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە 3– 8- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرای با / لەسەرخۆ ( 10 – 15) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما/ كەمێك نزم دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ بە (1-2) پلە .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر: 42 ، سلێمانی: 40 ، دهۆك: 41، كەركوك: 44 ، هەڵەبجە: 43، حاجی ئۆمەران : 31 ، زاخۆ: 42 ، سۆران : 40 ، گەرمیان: 47).