پلەكانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە


بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما لە بەرزیدا دەمێننەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە    6– 8- 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرای با / لەسەرخۆ ( 10 – 15) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری  خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما/  نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی  دووشەممە    7– 8- 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرای با / لەسەرخۆ ( 10 – 15) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری  خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما /  كەمێك بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە  تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر: 44 ، سلێمانی: 43 ، دهۆك: 44 ، كەركوك : 47 ، هەڵەبجە: 45 ، حاجی ئۆمەران : 31 ، زاخۆ :  45 ، سۆران :  44 ، گەرمیان:  47 ).




AM:11:50:06/08/2023