داعش 21 گوندی لەرۆژئاوای كوردستان داگیركرد

كۆمیتەی چاودێری مافەكانی مرۆڤی سوریا كە سەر بە ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەیە رایگەیاند چەكدارانی داعش 21 گوندی كوردیان لەشاری (عین العرب) لە باكوری رۆژهەڵاتی حەڵەب كۆنترۆڵكردوە

بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی (المیادین)، كۆمیتەی چاودێری مافەكانی مرۆڤ لەسوریا، رایدەگەیەنێت هاوكات لەگەڵ ئەم داگیركارییە، چەكدارانی داعش لەترسی هێرشی ئاسمانی ئەمەریكا، بەشێك لە مۆڵگەكانی خۆیان لەپارێزگای (دەیرئەلزور) چۆڵكردوە‌و پاشەكشەیان كردوە.




PM:02:27:18/09/2014