له‌و کاته‌وه‌ی پێشمه‌رگه به پاڵپشتی فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستی به هێرش کردووه‌و له به‌ره‌ی شه‌ڕی موسڵ و به‌ره‌ی هه‌ولێر، چه‌ندین چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ست پێشمه‌رگه که‌وتووه، به‌ڵام به‌رپرسانی پێشمه‌رگه بردوویانن بۆ خۆیان هیچیان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تۆمار نه‌کراون.
سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به سپی میدیای راگه‌یاند که له دوای 10 ئابه‌وه که به‌پاڵپشتی فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مریکا هێزی پێشمه‌رگه له قۆڵی به‌نداوی موسڵ و زومار و خازر‌و گوێر و مه‌خموره‌وه چه‌ندین شوێنیان کۆنترۆڵکردۆته‌وه، هێزه شکاوه‌کانی داعش چه‌ندین ئۆتۆمبیل و چه‌کیان جێهێشتوووه به‌بێ ئه‌وه‌ی بکه‌وێت ده‌ست وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی هێزه‌کان ده‌یان به‌ن بۆ خۆیان.
ئه‌و وسه‌رچاوه تایبه‌ته باسی له‌وه کرد که نه له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه ئه‌و چه‌ک و ئۆتۆمبیلانه تۆمار ده‌کرێت و دواتر ده‌درێته‌وه به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، نه لیژنه‌ی تایبه‌ت و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له به‌ره‌کانی شه‌ڕن تا ئه‌و چه‌کانه تۆمار بکه‌ن و ببێت به موڵکی وه‌زاره‌ت.
ئه‌و سه‌رچێ‌وه‌یه وتی له هیچ هێزێکی نیزامی جیهاندا شتی وا روونادات که ده‌ستکه‌وته‌کان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ناو یه‌که سه‌ربازییه‌کانه‌وه ببرێن ته‌نها له‌و هێزانه‌دا نه‌بێت که سروشتی میلیشیاییان هه‌یه. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که له‌سه‌رده‌می شاخیشدا شۆڕش به‌رپرس بوو له‌و ده‌ستکه‌وتانه ده‌بوو به‌موڵكی پێشمه‌رگه و که‌س نه‌یده‌توانی شه‌خسی به‌کاری بهێنێت.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی پێیوایه که ئه‌م دیارده‌یه هێنده‌ی تر نا داده‌وه‌ری له‌نێوان به‌رپرسانی پێشمه‌رگه‌و پێشمه‌رگه ئاساییه‌کاندا دروست ده‌کات و له‌وره‌ی پێشمه‌رگه‌ش که‌م ده‌کاته‌وه له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕ.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد له به‌ره‌ی شه‌ڕی زومار به‌ده‌یان ئۆتۆمبیلی چه‌کدارانی داعش که‌وتنه ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵام بوو به موڵکی به‌رپرسان و هیچی نه‌گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
ئه‌و زیاتر له‌و بابه‌ته‌ی ئاشکرا کرد‌و وتی " له‌شه‌ڕی زوماردا کار هه‌ر ته‌نها له‌و ده‌ستکه‌وتانه‌دا نه‌مایه‌وه که داعش جێیهێشتبوون، به‌ڵکو زۆرێک له ئۆتۆمبیل و مه‌کائینه‌کانی دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی عه‌ین زاله‌ش تاڵان کران".
له‌و کاته‌ی داعش موسڵی داگیرکرد ئه‌مه دووه‌م وه‌جبه‌ی بردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌جبه‌ی یه‌که‌م ئه‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی بوون که هه‌ردوو حیزب بر‌دیانن بۆ خۆیان، ئه‌مه دووه‌م وه‌جبه‌یه که ئه‌مجاره به‌رپرسانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌یبه‌ن بۆ خۆیان.