مهکتهبی سیاسی یهکێتی نیشتمانی کوردستان داوا دهکات له دژی هێرشی چهکدارانی داعش بۆ سهر شاری کوبانی حکومهتی ههرێم و کۆمهڵگای نێو دهوڵهتی بێنه دهنگ، چونکه ئهگهری کارهساتی مرۆیی لێدهکرێت.
له بهیانێکدا که ئهمشهو بڵاویکردهوه مهکهتهبی سیاسی یهکێتی دهڵیت" یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، داوا دەکات ئەنجومەنی ئاسایش و ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا، بەھانای شاری کۆبانییەوە بچن و خەڵکەکە لەو جانەوەرانەی داعش رزگار بکەن. بەپەلەش کۆمەک بەخەڵکەکە بگەیەنن".
دهقی بهیانهکه
جەماوەری گەلەکەمان!
وڵاتانی پشتیوانی کوردستان!
ئەی ھێزە کوردستانی و عیراقییەکان!
چەند رۆژێکە، شاری کۆبانی کەوتۆتە بەر ھێرشێکی فراوانی داعشەکانو بەھەموو چەکێکی قورس، ناوشارەکە بۆردومان دەکەنو زیانی زۆریان لەخەڵکو شارەکە داوە. شەھیدو بریندارێکی زۆریش دراوون. تەنانەت چاوەڕێی کارەساتی مرۆیش لەو شارەدا دەکرێ .
ئەم ھێرشو شەڕە، لەکاتێکدا روو دەدات، خۆشبەختانە ئەمریکاو رۆژئاوا، بڕیاریان داوە لەھەموو شوێنێک ھێرش بکەنە سەر داعش. کۆبانی، شارێکی رۆژئاوای کوردستانەو ئاشکرا، لەبەرچاوی ھەموو دەوڵەتان و ناوچەکە، لەسەر دەستی داعشەکان قەتڵوعام دەکرێین.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، داوا دەکات ئەنجومەنی ئاسایش و ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا، بەھانای شاری کۆبانییەوە بچنو خەڵکەکە لەو جانەوەرانەی داعش رزگار بکەن. بەپەلەش کۆمەک بەخەڵکەکە بگەیەنن.
ھەروەھا داوا لەحکومەتی عیراق، کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیاش دەکەین، ھەرچییەکیان پێدەکرێ، ھاوکاری ئەو قارەمانانە بکەن کە بەرگری لەشاری کۆبانی دەکەن و بۆ یارمەتیدانی خەڵکەکەش، بڕیاری مرۆیی بەپەلە بدەن و بگەیەنن.
حکومەتی کوردستانیش، ئەگەرچی ھێزی پێشمەرگە لەشەڕێکی فراواندایە دژی داعش، بەڵام بەھەر رێگەیەک دەگونجێ و دەکرێ، پێویستە ھیممەتی کوردستانی بۆ ئەو شارە کوردستانییە بکرێ. چونکە، ھەموولایەک دەزانین شۆڕشگێڕانی رۆژئاوا، چ رۆڵێکی جوامێرانەیان لەکاتی کارەساتی شەنگالدا، بینی.
سڵاوتان لێبێ.. خەڵکە خۆڕاگرەکەی کۆبانی.
سڵاوتان لێبێ.. پارێزەرانی خەڵکی کۆبانی.
سڵاوتان لێبێ.. شەھیدانی کۆبانی.
راگەیاندنی
مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)