بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن، کەمێک پێش ئێستا پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند" ئەمڕۆ و سبەی خێرای با زیاد دەكات و تۆزێكی كەمیش ڕوو لە هەرێم دەکات".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ زیادبوونى خێراى با لە سنوورى پارێزگاى کەرکوک و سلێمانى بۆ سەرووى ٢٥ کم لە کاتژمێرێکدا لە هەندێ کاتدا، پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێراى با (١٥ – ٢٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باشوری خۆرهەڵات، مەوداى بینین (٨ - ٩)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم، پلەکانی گەرما بەجێگری دەمێننەوە و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، بەڵام هەندێ کات چالاک دەبێت بۆسەرووى ٢٥کم و مەوداى بینین (٨ - ٩)کمە.