سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی یه‌که‌م سه‌ردانی بۆ سلێمانی ده‌کات و چاوی به سه‌رۆکی پێشووی عێراق تاڵه‌بانی ده‌که‌وێت.
میدیاکانی یه‌کێتی بڵاویان کرده‌وه که ئه‌مرۆ 19 ی ئه‌یلول حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌گاته سلێمانی و سه‌ردانی تاڵه‌بانی ده‌کات.
به‌پێی هه‌ندێک زانیاری که ده‌ست سپی میدیا که‌وتووه عه‌بادی له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیش دا کۆده‌بێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی په‌یوه‌ندیدار، یان سه‌ربه‌خۆ، پشتڕاستی ئه‌نجامدانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی نه‌کردۆته‌وه.