"عەبادی لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە"

‌حەیدەر عەبادی

كەمێك پێش ئێستا سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە فرۆكەخانەی شاری سلێمانی‌و بڕیارە لەم سەردانەیدا چاوی بە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی بكەوێت.

سەبارەت بەو دیدارە، سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند: حەیدەر عەبادی ئەمرۆ سەرەتا سەردانی تاڵەبانی سكرتێری گشتیی یەكێتی دەكات‌و دواتر لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا كۆدەبێتەوە.

سەرچاوەكە وتیشی: تا ئێستا ئاشكرا نیە كە كۆبوونەوی عەبادی‌و مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەبارەت بە كێشەی كورد‌و بەغدا، یان داعش، یاكوو پەیوەندی بەكێشەناوخۆییەكانی یەكێتییەوە دەبێت.




PM:01:07:19/09/2014