گۆڕانكاری بەسەر كەش و هەوای كوردستان دێت


پێشبینی دەكرێت سبەینێ و رۆژی شەممە گۆڕانكاری تەواو بەسەر كەش و هەوای كوردستان بێت و ئاسمان بۆ هەور بگۆڕێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە "پێشبینی دەكرێ سبەی هەینی و دوو سبەی ڕۆژی شەممە ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور بێت و لە ناوچە شاخاویەكان هەوری تەواو بێت و ئێوارەی رۆژی شەممە بەهۆی چڕ بوونەوەی هەورەكان لە ناوچە شاخاویە سنوریەكانی هەولێر ئەگەری كەمێك نمە باران و هەورە تریشقە هەیە هەروەها پلەكانی گەرما 1 پلە نزم دەبنەوە".

جێی ئاماژەیە لە ئێستادا پلەكانی گەرما بە گشتی لە سەرووی 40 پلەی سیلیزییە و بەگشتی ئاسمان ساماڵە.





PM:09:10:17/08/2023