پلەكانی گەرما دادەبەزن


بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە دوو رۆژی داهاتوودا گۆڕانكاری بەسەر كەش و هەوادا دێت و بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ هەینی     18– 8- 2023  
كەش/ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت .
خێرای با / لە سەرخۆ - مام ناوەند ( 15 –  25) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری  خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی شەممە      19– 8- 2023  
كەش/ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور  دەبێت .
خێرای با / لە سەرخۆ - مام ناوەند ( 15 –  25) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا  دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 9   ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر: 43، سلێمانی : 41 ، دهۆك : 43، كەركوك : 45، هەڵەبجە: 43 ، زاخۆ : 44 ، حاجی ئۆمەران : 31 ، سۆران :  38، گەرمیان:  46 ).




AM:10:15:18/08/2023