سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق عه‌بادی دوای بینینی تاڵه‌بانی له سلێمانی، له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی کۆبوه‌وه‌و له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا عه‌بادی بڕیاریدا مووچه‌ی دوو مانگی هه‌رێم بنێرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند " له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا عه‌بادی بڕیاری داوه به زووترین کات مووچه‌ی دوو مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت و دواتریش مووچه‌ی شه‌ش مانگه‌که‌ی تر".
ئه‌م سه‌ردانه‌ی عه‌بادی بۆ سلێمانی دوای ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه دێت که له‌گه‌ڵ د. رۆژ نوری شاوه‌یس له‌به‌غدا ئه‌نجامی دا له‌سه‌ر پرسی بودجه‌ی هه‌رێم و زیادکردنی پشکی کورد له وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌تی عێراق.