بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند" سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێراى با زیاد دەکات".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەندی پەڵە هەور دروست دەبێ، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، مەوداى بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەجێگری دەمێننەوە و خێراى با (١٥ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، بەڵام لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ کەمێک چالاک دەبێت لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و مەوداى بینین (٩ - ١٠)کمە.