لە شوێنێكی دیكەی هەولێر كامێرای پۆینت تو پۆینت دەخرێتەكار

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت" لە سبەینێەوە سێ خاڵی دیكەی كامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتریی خێرا دەخرێتە كار". 

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، لە ئاگادارییەکدا رایگەیاندووە" سبەینێ پێنج شەممە لەسەر رێگای شەقامی ١٢٠ مەتری خێرا، لەو بەشەی دەکەوێتە نێوان رێگای کەرکوک بۆ رێگای موسڵ، سێ خاڵی دیكەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) دەکەوێتە کار". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژی ٦ی ئەیلولەوە سزاكان لەو كامێرانەوە بە فەرمی تۆماردەكرێن. 

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەكات کە بۆ پاراستنی خۆیان پابەندی رۆیشتن بن بەو خێراییەی دیاریکراوە.



PM:10:02:30/08/2023