ئازاد محەمەد: برسیكردنی خەڵك هەروا بەئاسانی تێناپەرێت


بەرپرسێكی دیاری حكومەتی هەرێم لە بەرامبەر دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران هۆشداری دەدات و دەڵێت "برسیكردنی خەڵك هەروا بەئاسانی تێناپەرێت".

ئازاد محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاندووە "پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپەلە مووچەی دوو مانگی مووچە خۆران دابین بكات ئەگەر بەقەرزكردنیش بێت، چونكە برسیكردنی خەڵك هەروا بەئاسانی و بەبێ دەنگی تێناپەڕێت".

حكومەتی هەرێم تائێستا مووچەی مانگەكانی تەموز و ئابی فەرمانبەرانی نەداوە و چاوەڕوان بوو حكومەتی عێراق مووچەكان رەوانە بكات، بەڵام حكومەتی عێراقیش تائێستا ئامادە نییە ئەو مووچانە رەوانە بكات.




PM:09:25:31/08/2023