پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەكەن


بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە 10 رۆژی سەرەتای مانگی ئەیلولدا پلەكانی گەرما رو لەبەرزبونەوە دەكەن و پاشانیش بەچەند پلەیەك نزم دەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "بەگشتی لە مانگی (ئەیلول/9)ی ئەمساڵ پلەكانی گەرما لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان نزیك تێكرایەكانی دەبێتەوە و لەناوچەكانی عێراق لەسەرو تێكرایەكانەوە دەبێت".

ناوبراو روونیكردۆتەوە "10 رۆژی سەرەتای مانگی ئەیلول بەگشتی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە، لەسبەینێشەوە لەسەرجەم ناوچەكان بەڕێژەی سێ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە، پلەی گەرما تا 10ی مانگ بەرێژەیەكی كەم، رۆژانە بەرز و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت".

هەروەها وتویەتی "لەدوای 10ی ئەیلولەوە پلەكانی گەرما گۆڕانكاریان بەسەردادێت و ئەگەری نزمبونەوەیان بەگشتی لەسەرجەم ناوچە جیاجیاكانی هەرێم هەیە".

ئاراس جەبار دەڵێت "لەمانگی ئەیلول سەبارەت بەبارانبارین بەگشتی حاڵەتی هاوشێوەی دو رۆژی ڕابردو ئەگەری دوبارەبونەوەی هەیە، بەتایبەت لەنێوان 10-14ی مانگ و كۆتایی مانگەكەدا".




PM:10:07:31/08/2023