له‌هه‌موو به‌ره‌کانی شه‌ڕ له‌سنوری شاری کوبانی به‌درێژیی 180 کم شه‌ڕ به‌هه‌موو جۆره چه‌کێک به‌رده‌وامه و داعش له پێنج قۆڵه‌وه ده‌یه‌وێت پێشڕه‌وی بکات و شاره‌که داگیر بکات.
له قۆڵی رۆژئاوای شاری کوبانیه‌وه که داعش 25 کم دووره له‌شاره‌که‌وه له‌گوندی (جبنه‌و واشمه) شه‌ڕ ده‌رێژه‌ی هه‌یه.
له‌قۆڵی باشوری شاره‌که‌وه چه‌کدارانی داعش 17 کم دوورن له‌شاره‌که‌وه‌و شه‌ڕ له گونده‌کانی ( به‌رخ بۆتان و خزێنێ ) شه‌ڕه.
له قۆڵی رۆژهه‌ڵاته‌وه چه‌کدارانی داعش 15 کم دوورن له شاری کوبانیه‌وه،له‌م قۆڵه‌وه یه‌کینه‌کان هاوشانی هێزه‌کانی سوپای ئازادیش دژی چه‌کدارانی داعش شه‌ڕده‌که‌ن.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که له‌چه‌ند ماڵپه‌رێکی رۆژئاوا بڵاوکراوه‌ته‌وه شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
چه‌کدارانی داعش بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی کوبانی گونده‌کانیان چۆڵ بکه‌ن، به‌چه‌کی قورسی تۆپ و زرێپۆش و مووشه‌ک بۆردومانی شوێنه مه‌ده‌نییه‌کان ده‌که‌ن.
داعش گوندی (خراب عشک) که 55 کم دووره له کوبانه‌یه‌وه کردووه به جێگای سه‌رکردایه‌تی خۆی.
به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هێزی پاراستنی گه‌ل، 40 چه‌کداری داعش کوژراون.
له‌شاری کوبانی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری ئه‌وه‌ی ده‌ستی چه‌ک بگرێت، چه‌ک ده‌کاته شانی و ده‌چێت بۆ شه‌ڕی داعش.
هاوکات خه‌ڵكێکیش به‌تایبه‌تی دانیشتووی گونده‌کان و هه‌ندێک هاوڵاتی شاری کوبانی زیاتر ئافره‌ت ومنداڵ و پیره‌کان کۆچ ده‌که‌ن به‌ره‌و باکوری کوردستان و ده‌چنه ناو تورکیاوه، له‌خاڵێکی سنوری دوو منداڵی ئاواره کۆچی دواییان کرد.