جارێكی تر كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دواخرا
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبونه‌وه‌و بریاریاندا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ 14ی تشرینی یه‌كه‌م دوابخه‌ن.
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن‌و پارێزگار، چه‌ند جارێكه دواده‌كه‌وێت به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان.
ئەمە لەكاتێكدا بوو كە ئەمرۆ بەشێك لەبنەماڵەی شەهیدان‌و رۆژنامەنوسان‌و هەڵسوڕاوانی كۆمەڵگای مەدەنی بە مەبەستی گوشار خستنەسەر لایەنەكان بۆ هەڵبژاردنی پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی كۆتایی هێنان بەو ناكۆكییەی زیاتر لە 4 مانگە لەسلێمانی بەردەوامە، لە شوێنی كۆبوونەوەكە ئامادە بوون بەڵام رێگەیان پێنەدرا بەشداری بكەن.
AM:11:05:21/09/2014