که‌ناڵیbbc بڵاویکرده‌وه که کوژراوه‌کانی داعش به‌ده‌ستی چه‌کداره کورده‌کان 37 چه‌کدارن و زۆربه‌یان شیشانی و خه‌ڵکی که‌ندوای عه‌ره‌بین.
که‌ناڵی bbc بڵاویکرده‌وه که له‌هێرشه‌کانی چه‌کداره‌کانی داعش بۆ سه‌ر کوبانی 37 چه‌کدار له‌وان و 27 "چه‌کداری کورد" کوژراون.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که به‌پێی وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ رامی عه‌بدولره‌حمان ده‌ڵێت" لای داعش شاری کوبانی ته‌نها رێگرێکی بچووکه له‌به‌رده‌م نه‌خشه‌که‌ی ئه‌واندا".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که ژماره‌ی ئاواره‌کانی کوبانی له تورکیا گه‌یشته 66 هه‌زار که‌س، پێنج رۆژه چه‌کدارانی داعش به‌رده‌وامن له هێرشکردن بۆ سه‌ر شاری کوبانی و ته‌نها 15 کم دوورن له‌شاره‌که‌وه، به‌رامبه‌ر ئه‌وانیش یه‌په‌گه‌و گه‌ریلاو هێزێکی سووپای ئازاد له‌شه‌ڕێکی مان و نه‌ماندان به‌رامبه‌ر داعش.