پلەكانی گەرما دادەبەزن


بەپێشبینییە كەشناسییەكان، لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما یەك تا دوو پلە دادەبەزن.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ هەینی    8– 9- 2023    
كەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت .
خێرای با / لە سەرخۆ - مام ناوەند ( 10 –  20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری  خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما/ بە نزیكەی 1 تـــا 2 پلە نزمتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی دوێنێ  .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10  ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی شەممە    9– 9- 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت , لەكاتەكانی ئێوارە ئەگەری بەرزبوونەوەی كەمێك تۆز هەیە .
خێرای با / لە سەرخۆ - مام ناوەند ( 15 –  20) كم /ك دەبێت , هەندێك كات چالاكتر دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری  خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7– 9   ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما/ كەمێك نزمتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر: 39 ، سلێمانی:37 ، دهۆك: 38 ، كەركوك : 40 ، هەڵەبجە: 40، زاخۆ: 39 ، حاجی ئۆمەران: 28، سۆران : 37 ، گەرمیان: 41).




AM:11:12:08/09/2023