د. هه‌ڤاڵ: نابێت گۆزه‌ی شاره‌كانی تر له‌سه‌ری شاری سلێمانیدا بشكێندرێت
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بە ئاماژە بە دواخستنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: "پێمانوایه ده‌بێت گۆزه‌ی شاره‌كانی تر له‌سه‌ری شاری سلێمانیدا نه‌شكێندرێت و ئیستحقاقی شاره‌كانی تر نه‌به‌سترێت به‌م شاره‌وه، بۆیه پێویسته پارێزگای سلێمانی به ئیراده‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێكبهێندرێت".
له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه تێیدا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ 14ی مانگی داهاتوو دواخرا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڕیار بوو هه‌شته‌مین كۆبوونه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌یی و پارێزگاری سلێمانی ئه‌نجام بده‌ین.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و فراكسیۆنانه‌ی وه‌ك پێویست نه‌هاتونه‌ته پێشه‌وه و پرۆسه‌كه ته‌واو بكه‌ن، نه‌هاتوونه‌ته پێشه‌وه، ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی گۆڕان هه‌موو ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ی كراوه كه له‌سه‌ر خۆمان و ده‌نگده‌ره‌كانمان زۆر قورس بووه هه‌موویمان قبوڵ كردووه".
وتیشی: "هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی باسكراوه قبوڵمان كردووه و كاندیدمان بۆ پۆسته‌كانیش داناوه و مه‌رجی لایه‌نه‌كانیشمان قبوڵ كردووه، به‌ڵام تائێستا ئه‌م بارودۆخانه به درێژكراوه‌یی ماونه‌ته‌وه و ئێمه‌ش به‌شێك نین له‌و پرۆسه‌یه، به‌ڵكو ویستومانه بزووتنه‌وه‌كه‌مان و هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌مان بكه‌ین به قوربانی پارێزگای سلێمانی نه‌ك شاره‌كه‌مان بكه‌ین به قوربانی خۆمان".
د. هه‌ڤاڵ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "بۆئه‌م دانیشتنه له‌لایه‌ن ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی پێشنیاركراوه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێیی سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان ئه‌نجام بدرێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نین ئه‌و پڕۆژه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ لوتكه‌ی سیاسی و ماوه‌ی كۆبونه‌وه‌كان درێژبكرێنه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكرێت".
باسی له‌وه‌شكرد: "ئه‌مڕۆ داوامانكرد درێژكردنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كان له هه‌فته‌یه‌ك زیاتر نه‌بێت، به‌ڵام رێزی داوای لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ده‌گرین كه داوای كاتی زیاتر ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاوه‌ی ته‌حه‌فوزمان هه‌بووه له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كان".
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه پێویسته كۆبوونه‌وه‌كان له هۆڵی ئه‌نجومه‌ن بكرێت و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نووسان و كه‌سوكاری شه‌هیدان شایه‌ت بن له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش پێویستی به كۆده‌نگی هه‌یه".
رونیشیكرده‌وه كه "له‌گه‌ڵ هه‌موو پێشنیارێكین، به‌ڵام هیوادارم ئه‌م درێژكردنه‌وه‌یه بۆ كات كوشتن و درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ئیداره‌یه نه‌بێت كه به یاسایه‌كی نایاسایی ژماره (159) ساڵی 1969 دیاری كراوه، ئێمه پێشنیارمان كردووه له سه‌ره‌تادا هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی پارێزگار بكرێت كه زۆر یاسایی تره له‌وه‌ی درێژه به‌م ده‌سه‌ڵاته بدرێت".
د. هه‌ڤاڵ وتیشی: "پێمانوایه ده‌بێت گۆزه‌ی شاره‌كانی تر له‌سه‌ری شاری سلێمانیدا نه‌شكێندرێت و ئیستحقاقی شاره‌كانی تر نه‌به‌سترێت به‌م شاره‌وه، بۆیه پێویسته پارێزگای سلێمانی به ئیراده‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێكبهێندرێت".
PM:05:11:21/09/2014