بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما كەمێك بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە 20– 9- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت
خێرای با / لەسەرخۆیە ( 10 – 15) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكوور ی خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرز دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) كم دەبێت.
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە 21– 9- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێرای با / لەسەرخۆ-مامناوەند ( 10– 20) كم /ك دەبێت.
ئاراستەی با / باكوور ی خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرز دەبێتەوە لەتۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر: 38، سلێمانی:36 ، دهۆك : 37 ، كەركوك : 40 ، هەڵەبجە: 38 ، زاخۆ: 39 ، حاجی ئۆمەران: 24، سۆران : 37 ، گەرمیان : 41 ).