یه‌په‌گه رایده‌گه‌یه‌نێت له سه‌ری کانێ هێرشی به‌رفراوانیان ده‌ستپێکردووه‌و به‌ده‌یان داعش گه‌مارۆدراون، یه‌کینه‌کانیش رایده‌گه‌یه‌نن له هه‌فته‌یه‌کدا 323 چه‌کداری داعشیان کوشتووه.
یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له‌میانه‌ی راگه‌یاندنی چالاکی هه‌فتانه‌ی خۆیاندا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که هێرشێکی به‌رفروانیان بۆ سه‌ر هه‌ر سێ شارۆچکه‌ی (راویه، ده‌مه، مبروکه) ده‌ستپێکردووه‌و تا ئاماده‌کردنی ئه‌م راگه‌یاندنه زۆربه‌ی شارۆچکه‌ی مه‌بروکه رزگار کراوه‌و چه‌ندین لآشه‌ی کوژراوی داعش له‌مه‌یدانی شه‌ڕه‌که به‌جێماون.
یه‌کیینه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که به‌ده‌یان چه‌کداری داعش لایه‌ن شه‌ره‌ڤانانی یه‌په‌گه‌وه له شارۆچکه‌ی مه‌بروکه گه‌مارۆدراون.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا یه‌په‌گه‌دا که چالاکی هه‌فته‌یه‌کی سه‌رجه‌م به‌ره‌کانی شه‌ڕی یه‌کینه‌کانی دژی داعشی تیایه له به‌ره‌کانی کوبانی و سه‌ری کانی و ته‌لکۆچه‌ر، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که زیانه‌کانی داعش 323 کوژراو سوتانی 4 ده‌بابه‌و 20 ئۆتۆمبیل و 7 ئۆتۆمبیلی دۆشکه‌ی له‌سه‌ره‌و چه‌ندین چه‌کی مام ناوه‌ندی و سووک تێكشکێنراون و که‌وتوونه‌ته ده‌ست یه‌کینه‌کان.
به‌یانه‌که‌ی یه‌په‌گه زیانه گیانییه‌کانی خۆشیان ئاشکرا ده‌کات و رایده‌گه‌یه‌نن که 32 شه‌ره‌ڤان " شه‌هیدبوون".