بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، "ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئابوری عێراق بڕیاریدا به قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی ته‌ماته و په‌تاته و شوتی له‌ده‌روازه و مه‌رزه‌كانی سنوری ناوه‌راست و خواروی عێراق".
ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٣، بێگه‌رد تاڵه‌بانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه،"له‌پێناو پاڵپشتی جوتیاران و پارێزگاری له‌به‌روبومه خۆماڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوابه‌دوای نوسراوی داواكاری وه‌زاره‌تمان و هه‌وڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، به‌خۆشحاڵیه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئابوری، بڕیاڕدرا له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی ته‌ماته و په‌تاته و شوتی له‌ده‌روازه و مه‌رزه‌كانی سنوری ناوه‌راست و خواروی عێراق".
ئاماژەی بەوەشداوە، "ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه واده‌كات كه به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و به‌یه‌كه‌وه كاركردن بۆ یه‌كخستنی (ڕۆژنامه‌ی كشتوكاڵی) له‌پێناو ڕه‌خساندنی به‌رژه‌وه‌ندی و سودی گشتی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق".
وتیشی، "هیوادارم جوتیارانمان سود له‌م بڕیاره وه‌ربگرن و ببێته مایه‌ی كارئاسانی و ساغبونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان و دابینكردنی پێویستیه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق".