بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە پێشمەرگەیەک لە کاتی کارکردندا لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی ناو شاری سلێمانی کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، بهیانى ئهمڕۆ له نهۆمی سێیەمی پڕۆژهیەکی نیشتەجێبوونی ناو شاری سلێمانی، کرێکارێک كهوته خوارهوه و دهستبهجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانى لهدهستدا.
ئەو کەسەى لە ڕووداوەکەدا گیانى لەدەستداوە ناوى (ع، ح، ب) و لە دایکبووی ساڵی (١٩٨٩)یە و جگە لە کاری کرێکارییەکەی پیشەی پێشمەرگە بووە و دوو منداڵی هەیە.