کاندیدی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له که‌رکوک، فه‌لاح سه‌لاح رایگه‌یاند" له‌کاتی ده‌سته‌کارکێشانه‌وه‌ی د. نه‌جمه‌دین که‌ریم له په‌رله‌مانی عێراق، به‌ریزبه‌ندی ناوه‌کان من ده‌چمه شوێنی، به‌ڵام د. نه‌جمه‌دین که‌ریم ده‌یه‌وێت له شوێنی خۆی، شوان داودی دابنێت که ده‌نگی پێویستی نییه بۆ ئه‌و شوێنه".
فه‌لاح سه‌لاح له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ سپی میدیا رایگه‌یاند: د. نه‌جمه‌دین که‌ریم له‌به‌رئه‌وه‌ی پارێزگاره پاشه‌کشه ده‌کات له په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام ئێستا به‌ده‌ر له‌ده‌ستورو رێکاره یاساییه‌کان ده‌یه‌وێت که شوان داودی له‌سه‌ر کورسه‌یه‌که‌ی خۆی له په‌رله‌مان دابنێت، له‌کاتێکدا به زنجییره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی نیسانی 2014 دا هاتوون پێش شوان دوادی سێ که‌سی تر موسته‌حه‌قی ئه‌و شوێنه‌ن، پێش هه‌موویان منم که دوای شه‌ش په‌رله‌مانتاره‌که‌ی یه‌کێتی من زۆرترین ده‌نگم هێناوه".
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا وتی" به‌پێی ماده‌کانی49 و 50 ی ده‌ستوری عێراق و ڕیکاره یاساییه‌کانی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌بێت له‌کاتی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی هه‌ر کاندیدێک ئه‌و که‌سه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه، ئه‌و که‌سه بێت که دوای ده‌رچووه‌کان یه‌که‌م ده‌نگی هێنابێت، به‌ڵام د. نه‌جمه‌دین که‌ریم به زۆر ده‌یه‌وێت شوان داود دابنێت که به‌پێی ده‌نگ بێت 3 کاندیدی تری له پێشه‌وه‌یه".
فه‌لاح سه‌لاح ده‌ڵێت" مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که ده‌بێت مه‌سه‌له‌ی ژماره‌ی ده‌نگه‌کان له به‌رچاوبگیرێت و مافی ئه‌و که‌سه‌یه که دوای ده‌رچووه‌کان زۆرترین ده‌نگی هێناوه. به‌ڵام د. نه‌جمه‌دین سووره له‌سه‌ر دانانی ناوبراو".
ئه‌و باس له‌وه ده‌کات که له‌هه‌ڵبژاردنی 2010 شدا د. نه‌جمه‌دین ویستی کارێکی هاوشێوه بکات، به‌ڵام ئه‌و ده‌مه مام جه‌لال نه‌یهێشت و کار به‌ریزبه‌ندی ده‌نگه‌کان کرا".