زانکۆی ئهمهریکی له سلێمانی له روونکردنهوهیهکدا باس له گۆڕینی مۆڵهتی وهبهرهێنانهوه بۆ مۆڵهتی رێکخراوهی نا حکومی دهکات و دهڵێن" بەِ پێی ڕاوێژی یاسایی کراوە، بۆ گونجاندنی پێناسەی یاسایی زانکۆ وەک دامەزراوەیەکی قازانج نەویست و خزمەتی گشتی جیاواز لە پرۆژەی وەبەرهێنانێکی ئاسایی".
ههرهها لهو رونکردنهوهیهدا که کۆپیهکی بۆ سپی نێردراوه زانکۆکه باس لهوه دهکات که (ریکخراوی گەشە پیدانی زانست) بە هەمان پێوەری زانکۆ، موڵکی کەس نیە و پشکی کەسی تیا نیە و دهڵێن" چالاکیەکانی تەنها و تەنها بۆ بەرژوەندی گشتی و پەرەپێدانی زانست و ئاستی خویندەوارای کاردەکات، و سەربەستی زانکۆش، بە پێوەرەکانی ئەکادیمی و بەریوەبردنی، پارێزراوە".
ئهمه دهقی ڕوونکردنەوەکهی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی یه:
لە یەک دوو ناوەندی ڕۆژنامەوانی باس لە گۆڕینی زانکۆی ئەمریکی لە سلیمانی بۆ ڕێکخراوێکی مەدەنی کراوە، و جۆرەها لێکدانەوە بۆ ئەم بابەتە ووروژێنراوە. مەبەستمانە بۆ خوێندکارەکانمان، بۆ کەسوکاریان، و بۆڕای گشتی، ڕاستیەکان وەک خۆی ڕوون بکەینەوە:
)زانکۆی ئەمریکی لە عیراق، سلیمانی( وەک دامەزراوەیەکی زانستپەروەری ئەکادیمی بە پێوەر و شێوازی زانکۆکانی ئەمریکا بنیاتنراوە. بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆ پێویستە پابەندی پەیڕەو و ڕێسای کاردنی زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمیەکانی ئەمریکا بێت، لەوانەش پاراستنی ئازادی زانکۆ دوور لە دەستێوەردانی سیاسی، و شەفافیەتی دارایی و بەڕێوبردن. (دەستەی ئەمیندارانی زانکۆ) پیکهاتووە لە چەندین کەسایەتی ئەمریکی و کورد و عیراقی، و هەموویان خۆبەخشانە کار دەکەن بۆ سەرپەرشتی گشتی زانکۆ و پابەندبوونی بە پێوەر و ئامانجەکانی. بەرێوبەرایەتی زانکۆ ئەرکی جێبەجێکردنی ئامانج و بەرنامەکانی زانکۆی لە ئەستۆدایە و بەرپرسی ڕاستەوخۆیە لە بەڕێوبردنی زانکۆ .
بەرێوبردنی دارایی زانکۆ دەبێ گونجاو بیت لە گەل پێوەرەکانی جیهانی، وبۆیە سالانە ووردبینی دارایی لە لایەن دامەزراوەی نێودەولەتی (Ernst & Young) دەکرێ، و هەروەها زانکۆ پابەندە بە ڕێنمایی و یاساکانی هەرێمی کوردستان.
سەرەتا، زانکۆ وەکو پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان موڵەتی وەرگرتووە. و بە پێی ئەو موڵەتە (ماستەر پلانی زانکۆ) پەسەند کراوە و قۆناغ بەندی بۆ دیاریکراوە. بەڵام هەر لە سەرەتاوە پێناسەی زانکۆ وەک دامەزراوەیەکی قازانج نەویست بووە و بۆ قازانج کردن کاری نەکردووە. تێچووی ڕاستەقینەی خوێندن بۆ هەر خوێندکارێک چەند بەرابەری کرێی وەرگیراو بووە لە خویندکارەکان. مەبەست بووە ئەم زانکۆیە تەنها بۆ کەسانی پارەدار نەبێت بەڵکە دەرفەت بۆ توێژە جیاجیاکانی کومەڵگا برَەخسێنی، و لاوانی بەهرەدار لێی سودمەند بن بێ ڕەچاوکردنی باری دارایی. بۆیە لە دیاریکردنی کرێی خوێندن، کەسانی بەهرەمەند هاوکاری دەکرین و بە زەمالەی جۆراو جۆر یارمەتی دەدرێن. ساڵانە، بە پشتیوانی حکومەتی هەرێم و خێرخوازان، هاوکاری خویندکاران دەکرێ.
زانکۆ، بە پێی پەیڕەو و پێکهاتە و تۆمارکردنی یاسایی، موڵکی هیچ کەس و لایەنێک نیە. پشکی کەسی تیا نیە، داهاتی بۆ کەس نیە. تەنها و تەنها بۆ خزمەتی گشتی تەرخانکراوە. ئەندامانی بۆردەکەی داهاتیان لەم زانکۆیە نیە و پشکیان تیا نیە، بە خۆبەخشی کار بۆ زانکۆکە و ئامانجەکانی دەکەن.
مادەی یەک بڕگەی 3 لە پەیرەوی زانکۆ ...
سەیری ویب سایت بکەن (http://auis.edu.iq/sites/default/files/kurdish%20bylaws.pdf)
پێشنیازی گۆڕینی مۆڵەتی وەبەرهینان بۆ موڵەتی ڕێکخراویکی ناحکومی بەِ پێی ڕاوێژی یاسایی کراوە، بۆ گونجاندنی پێناسەی یاسایی زانکۆ وەک دامەزراوەیەکی قازانج نەویست و خزمەتی گشتی جیاواز لە پرۆژەی وەبەرهێنانێکی ئاسایی، و هەروەها بۆ ئازادکرنی زانکۆ لە مەرج و سنووردایەکانی موڵەتی وەبەرهینان کە بۆ پرۆژەی وەبەرهینانی بازرگانی و ئامانجی قازانج دیاریکراون. ئەم رَیکخراوە (ریکخراوی گەشە پیدانی زانست) بە هەمان پێوەری زانکۆ، مولکی کەس نیە و پشکی کەسی تیا نیە و چالاکیەکانی تەنها و تەنها بۆ بەرژوەندی گشتی و پەرەپێدانی زانست و ئاستی خویندەوارای کاردەکات، و سەربەستی زانکۆش، بە پێوەرەکانی ئەکادیمی و بەریوەبردنی، پارێزراوە. زانکۆ ناکرێتە ڕێکخراوێکی مەدەنی، زانکۆ هەر دامەزراوەیەکی ئەکادیمی دەبێت. لە نزیک لە دوور ئەم ڕێکخراوە (گەشەپیدانی زانست) پەیوەستی سیاسەت نیە و لە بەر ڕۆشنایی یاسای ڕێکخراوە ناحکومیەکان مۆڵەتی وەرگرتوە و ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە وە ئامانجی سەرەکی گەشەپێدانی زانستە بۆ بەردەوام بوون و بەگەڕخستن و گەشەسەندنی زانکۆی ئەمریکی ، و مەبەست لەم پیشنیازەش تەنها گونجاندنی پێگەی یاسایی زانکۆیە لەگەڵ ئامانجەکانی، تا زانکۆ بتوانێ بەرنامەی گەشەسەندنی خۆی پەیڕەوی بکات بێ لە سنوورداریەکانی یاسای وەبەرهێنان.
زانکۆی ئەمریکی دەستکەوتێکی گەورە و دیارە بۆ کوردستان، و بۆ سلیمانی، و چەندین سیاسەتمەدار و رۆشنبیرانی گەورەی جیهان لە چالاکیەکانی زانکۆ بەشدار بوون. بۆ نمونە (دیداری سلیمانی) بۆتە بۆنەیەکی دیاری ڕاوێژی نێودەوڵەتی لەسەر پرسەکانی کوردستان و عیراق و ناوچەکە. تەنانەت لەم ڕووداوانەی دووای هەڕەشەکانی داعش، گەورە نووسەرەکانی ئەمریکا کە باس لە پێشکەوتنی کوردستان دەکەن، ئەم زانکۆیە بە نمونەیەکی گەشەکردنی کوردستان ناو دەهێنن.
لیرەوە دووبارە سوپاسی بێ پایانی حکومەتی هەریمی کوردستان، حکومەتی ئەمریکا، و ئیتالیا و کومپانیا و سەرمایەگوزارە خێرخوازەکان دەکەین کە هاوکار بوون بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەم پڕۆژە گرنگە بۆ کوردستان و بۆ شاری سلیمانی.
هیوادارین هەموومان پێکەوە بەردەوام هاوکار بین بۆ گەشەپیدانی ولاتەکەمان..
تیبینی: تکایە بۆ وورد بینی چالاکیەکانی زانکۆ پەیڕەو و پێکهاتەی بەڕیوەبردن و بەخشینی هاوکاران، تکایە سەردانی مالپەری زانکۆ بکەن لە www.auis.edu.iq
بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکەن :
بژار بۆسکانی، بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان
زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی
07704615385 - 07701521893