کەشناسی هەرێم: لە كانی ماسی زیاتر له‌ (٢٥) ملم باران باریووه‌

ئەمشەو چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕی بارانبارینی (١٢) کاتژمێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی بڵاوکردەوە کە لە ناوچەی کانی ماسی زۆرترین باران باریووە. 

کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، لە ماوەی (١٢) کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناوچەی کانی ماسی تۆمارکراوە کە (٢٥.٢) ملم بارانباریووە. 

هەروەها بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی زۆرترین بڕی باران بارین لەو ماوەیەدا له‌م ناوچانە باریووە:

دهۆک ١.٤ ملم

زاخۆ ٢.٩ ملم

بامەرنێ ١٧.٨ ملم

بارزان ٠.٨ ملم

حاجی‌ ئۆمەران ١١ ملم

دوکان ٣.٢ ملم

هەڵشۆ ٢.٢ ملم

کانی‌ ماسی‌ ٢٥.٢ ملم

مانگیش ١٢.٦ ملم

خەبات  ١.٤ ملم

ئاکری ٥.٦ ملم 

ئامێدی ١٨.٤ ملم

سۆران ١٣.٨ ملم 

قەلادزی ٠.٨ ملم

باتوفە  ١٢.٨ ملم

رەواندوز ٠.٢ ملم 

مێرگەسۆر ١٧ ملم

سیدەکان ١٤ ملم

هەولێر دڵۆپ دڵۆپ

پیرمام ٠.٦ ملم



PM:11:17:04/10/2023