ژمارەی کوژاوەکانی داعش لەكەركوك ئاشکرا دەکرێت

‌كەركوك
لێپرسراوی میحوەری باشوری كەركوكی هێزەكانی پێشمەرگە رایگەیاند، 30 چەكداری داعش لە بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا لە كەركوك كوژراون‌و 42 تریش برینداربوون.

وەستا رەسوڵ لێپرسراوی میحوەری باشوری كەركوكی هێزەكانی پێشمەرگە بە (كەركوك ناو)ی راگەیاند" لە بۆردومانەكەدا حەوت بازگەی چەكدارانی داعشیان كردە ئامانج، كە لە هێزی پێشمەرگە نزیك بوون".

وتیشی: "بۆردومانەكە تەنیا بارەگاو ئۆتۆمبێلی داعشی كردۆتە ئامانج‌ و سەد لەسەد سەركەوتوو بووە".

ئاماژەی بەوەشدا بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستیان كەوتووە لە بۆردومانەكەدا "30 چەكداری داعش كوژراون‌ و 42 ی تریش برینداربوون.”

كاتژمێر چواری ئێوارەی دوشەممە 9/22٢٢ی ئەیلول فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا بۆردومانی چەند مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعش یان كرد لەناوچەی تەلئەلوەرد، شمێت، مەلا عەبدوڵا لە خۆرئاوای كەركوك، بەهۆیەوە زەرەرو زیانی زۆریان بەركەوتووە.




PM:01:40:24/09/2014