ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی سلێمانی پشتیوانی له ماف و داخوازییه‌كانی خوێندكاران و مامۆستایان ڕادەگەیەنێت دەڵێت "پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵپه‌ساردندایه".
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی سلێمانی ڕایگەیاند" كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆمان له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ ئه‌نجامدا و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌كۆی ده‌نگ پشتیوانی له ماف و داخوازییه‌كانی خوێندكاران و مامۆستایان كردوه، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، كه پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵپه‌ساردندایه".
هەر ئەمڕۆش پێشڕەو حەمەجان، یاریده‌ده‌ری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئه‌نجوومه‌نی زانکۆی سلێمانی پشتیوانی تەواوی ماف و مووچە و شایستە داراییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی دەکات و داوای هەنگاوی خێرا دەکات بۆ چارەسەر، هاوكات داوای چارەسەری کێشە داراییەکانی پەیوەندیدار بە کۆلێج و تاقیگەکان و بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی دەکات.
باسی لەوەشکردووە،پێویستە بەپەلە لایەنە پەیوەندیدارەکان بڕیاربدەن بە خەرجکردنی دەرماڵەی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢_٢٠٢٣)ی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی، هه‌روه‌ها بڕیاردان لەسەر دەرماڵەی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)ی خوێندکاران.