پێشبینی دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما چەند پلەیەك زیاتر دابەزن.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ هەینی 13– 10- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما/ بە نزیكەی 2 تــــا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت.
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی شەممە 14– 10- 2023
كەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور .
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت.
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر: 30 ، سلێمانی : 29 ، دهۆك : 29 ، كەركوك : 33 ،
هەڵەبجە : 31 ، زاخۆ: 30 ، حاجی ئۆمەران: 15 ، سۆران : 24 ،
گەرمیان : 35 ).