یەپەگە: تائێستا فرۆكەكانی ئەمەریكا بۆردومانی بەرەكانی شەڕی كۆبانییان نەكردوە

‌رێدار خەلیل

وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل رایگەیاند هێرشی ئەمەریكا‌و هێزەكانی هاوپەیمان بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش دواكەوتووە‌و ئەو هێرشانە كاریگەریی ئەوتۆیان نەبووە.

رێدار خەلیل، وتەبێژی یەپەگە لە لێدوانێكدا رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بۆردومانەكانی ئەمەریكا كاریگەری نەبووە لەسەر ئامانجەكانی داعش كە چواردەوری كۆبانییان گرتووە.

هاوكات ئامادەیی یەكینەكانیشی نیشاندا كە هاریكاری ئەمەریكا‌و هاوپەیمانەكانی بكەن‌و شوێن‌و مۆڵگەكانی داعشیان بۆ دەستنیشان بكەن.
رێدار باس لەوە دەكات كە دوو هەفتەیە داعش هەرچی هێزی خۆیەتی لەسوریا‌و عێراقەوە بە هەموو چەكەكانیەوە كۆكردوەتەوە، بۆ ئەوەی هێرشبكاتە سەر كۆبانی‌و گوندەكانی دەوروبەری، بەڵام تا ئێستا هێزەكانی پاراستنی گەل داكۆكیان لە كۆبانی كردوە‌و رێگەی پێشڕەوییان پێنەداوە.




PM:03:12:25/09/2014