کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات سبەی سێ شەممە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان باران دەبارێت.

کەشوهەواو دووشەممە بەمشێوەیە دەبێت:

کەش، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاویەکان بۆ نیمچە هەور و هەندی جار بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.
خێرای با، لەسەرخۆ ١٥-١٠ کم /ک دەبێت . 
ئاراستەی با، گۆڕاو دەبێت .
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ . 
مەودای بینین، لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت. 

سبەی سێ شەممە بەمشێوەیە دەبێت: 

کەش، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی باکووری هەرێم ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە. 
خێرای با، لەسەرخۆ ١٥-١٠ کم /ک دەبێت . 
ئاراستەی با، گۆڕاو دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ٩-١٠ کم دەبێت. 
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: ٢٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٧ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٨ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٣١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٢٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٧ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٣٢ پلەی سیلیزی




PM:12:12:23/10/2023