کەشناسى هەرێم: لە چەند ناوچەیەک بارانبارین و هەورەتریشقە دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت" دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنورى پارێزگاى سلێمانی ئەگەرى کەمێک باران بارین هەیە". 

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەرى تاوە باران هەیە لە هەندێ کاتدا، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى لە دواینیوەڕۆەوە ئەگەرى کەمێک باران بارین هەیە، لەگەڵ دروست بوونى هەورە تریشقە، هەروەها پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە، خێرای باش (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باشووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت.  

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێ ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە، هاوکات خێرای با (١٠ – ١٥)کم دەبێت ئاڕاستەکەشی ڕووەو باشوری خۆرئاوا دەبێت و مەودای بینین (٩ – ١٠) کم دەبێت.  

کەشناسی لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا لەبارەی پلەی گەرمای سبەی ناوچە جیاجیاکان پێشبینی دەکات کە (هەولێر ٢٨، سلێمانی ٢٦، دهۆک ٢٨، کەرکوک ٣١، هەڵەبجە ٢٩، زاخۆ ٢٩، سۆران ٢٥، حاجی ئۆمەران ١٩، گەرمیان ٣١)ی پلەی سیلیزی دەبن.



AM:11:15:25/10/2023